یکی از کتاب های بسیار آموزنده برای کودکان کتاب صوتی پنج انگشت یک مشت ( پێنج ئه‌نگوست ده‌بنه يه‌ك مست ) است، نوشته بریژیت ونگور بورسکی می باشد. در این کتاب به خوبی نشان داده شده که غرور و خودپسندی می تواند باعث از بین رفتن دوستی ها و شکست در زندگی شود و در نقطه مقابل، اتحاد و همدلی می تواند بهترین راه برای رشد و پیش‌رفت، شادی و خوشبختی و آرامش در زندگی باشد.
در کتاب صوتی پنج انگشت یک مشت است که به زبان کوردی ترجمه شده است، کودکان می توانند این مفاهیم ارزشمند را از همان دوران کودکی بیاموزند و آن را در زنگی خود بکار ببندند.
این کتاب صوتی کودک کوردی را نیز بشنوید: کتاب صوتی الاغ نگران
پێنج ئه‌نگوست ده‌بنه يه‌ك مست
وێژه‌ر : نهرگسي حهبيبي
ترجمه کوردی کتاب صوتی پنج انگشت یک مشت است:
وه‌ك ئهيزانين هه‌موو ده‌ستێ پێنج قامكي هه‌س. تووته ، براتووته ، زه‌ڕنه‌قووته ، قامكي شاده ، قامكي گه‌وره .
هه‌بوو نه‌بوو دوو ده‌ست هه‌بوو ، يه‌كێ شين بوو يه‌كێ سوور ، قامكهكاني په‌نجه‌ي شين ، دايمه و ده‌رهه‌م له يه‌ك دوور بوون ، خۆ په‌سه‌ند و ناجۆر بوون ، قامكه گه‌وره‌ي ورگ زل ، ته‌وه‌زل و ته‌پ و فل ، ئه‌يوت :
ئاشنا ناخوازم ، له لاوازان جياوازم .
خهنيني ئه‌هات شاده ، ئه‌يوت :
بهسيه ئيفاده ، تۆ ناوت ئه‌سپێ كوژه ، من ناوم دۆشاومژه.
ناز ده‌كا باڵا به‌رزه :
كێ وه‌ك من جوان و ته‌رزه ، خشڵ و خه‌مڵ و له‌رزانه ، شياوي باڵا به‌رزانه .
براتووته به بۆڵه ، ئهنگوستيلهي له كۆڵه ، ئهيژێ :
من ده‌وڵه‌مه‌ندم ، ئيتر بۆچي دهربهندم ؟
تووته پووكهكهي ڕووته ، كورته باڵايه ، ڕووته ، سه‌ري ده به‌ر خۆي ناوه ، له‌م ناوه بێ كه‌س ماوه.
پێنج قامكي سوور له‌و لاوه ، پاڵيان پێكه‌وه داوه ، له په‌ناي يه‌ك وه‌ك برا ، گشتي قيت ڕاوه‌ستاوه . به ههرهوهس كار ده‌كه‌ن ، پێكه‌وه دار بار ده‌كه‌ن ، به هه‌ر قامكي شين ده‌گه‌ن ، شهپهلاغهي لێ ده‌ده‌ن .
زلهي شينيان هاته به‌ر :
” چه‌ت خوارگه ؟ ترش و چۆنه‌ر ؟ “
دايانه به‌ر پێله‌قه ، تا لێيان بڕي نقه . باڵابهرزيان له‌م لاوه ، له به‌ر يه‌ك ئهكێشاوه . دوو له خوار دوو له سه‌رێ ، وه‌ختا بوو جيقي ده‌رێ .
برا تووته ڕووت كريا ، ئهنگوستيلهكهي بريا . قيليان ده ڕووي ههڵساوي ، هه‌ر مابوو كوني چاوي .
تووتهكهشيان دۆزيه‌وه ، وه‌ك تۆپ دهيانقۆزيهوه . ئه‌گريا :
” داڵكم مردم ، وێڵم كه‌ن ، من چه كردم ؟ “
تووته كه‌فته سه‌ر زه‌وي ، ئه‌مجار سووره‌كان ڕۆيين . شينهكاني هاوماڵي دڵيان سوزيا وه حاڵي . وتيان :
” ئێمه‌ي خۆ په‌سه‌ن ، خۆمان خۆمان كرده پهن . هه‌تا وا لێك بڵاو بين ، ئه‌شێ سه‌ر بێ كڵاو بين . له‌مه‌ولا يه‌كتر ده‌گرين ، ئازاد ئهژين تا ئهمرين . “
كۆڕێكيان به‌ست وه‌ك برا ، فه‌رماني يه‌ك بوون درا . سووره ڕچاويان كردن ، زوو شاڵاويان بۆ بردن . شينهكان وه كينهوه ، پێشيان لێ بڕينهوه . ده‌س كرا به گه‌ف كردن ، ده‌گه‌ڵ خۆ به سه‌ف كردن . شين خۆيان خڕ كرده‌وه ، ناو لهپيان پڕ كرده‌وه . سازيان كرد مسته كۆڵه ، بۆ ئهستاندنهي تۆڵه .
هه‌روا سووره و ڕا ده‌كا ، تۆز و خۆڵ به پا ده‌كا . نهيانزاني پێنج ئه‌نگوست يه‌ك بگرن ده‌بنه مست . ده‌مي زۆردار ده‌شكێنن ، تۆڵه‌ي خۆيان ده‌ستێنن .
قسمتی از کتاب صوتی پینج انگوست را با هم بشنویم
10,000 تومان
سبا –
ببخشید میشه ترجمه ی فارسی شو هم بگذارید چون داستانش خیلی جذابه؟
admin –
سلام سبا عزیز. حتما این کار رو خواهیم کرد.